بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق كۆبوەوە

مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عیراق و شاندێكی یاوەری كرد.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی" لە كۆبونەوەكەدا وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستەڕوو".

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لەو كۆبونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و هەروەها برەودانی كولتوری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

لە كۆبونەوەكەدا  بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.



PM:02:21:25/06/2020