وەزارەتی دارایی: رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" رۆژی شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".

 

کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" رۆژی شه‌ممه‌  27ی حوزەیرانی 2020  مووچه‌ی مانگی 2ی ئەمساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  خه‌رج ده‌كرێت".

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەلێبڕینی 21%ی تەمویلی مووچەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مانگی شوبات. دابەشكردنی مووچەی تەندروستی لەكاتێكدایە رۆژی 5ی ئایار ئەو وەزارەتە مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵیان وەرگرت، هەر بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیشیان، ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە كارمەندانی تەندروستی لەناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانی مانیان گرتووە.

 
 



PM:04:07:25/06/2020