ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگایی هەڵەبجه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی پارێزگار كۆبووه‌وه‌ و چه‌ندین بریار و ڕاسپاردەی نوێی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژوری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و رایگەیاند" بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی راگرتنی دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حکومی و ناحمومییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە رۆژی یەکشەممە 28-6-2020 تا 4-7-2020 جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی".

 

له‌ بڕیاره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌ كه‌ پرسه‌ و ئاهه‌نگ له‌ ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و چێشتخانه‌ و خواردنگه‌كانیش ده‌توانن ته‌نها به‌ دیلیڤه‌ری خواردن پێشكه‌ش بكه‌ن.

 


PM:06:13:25/06/2020