خۆپیشاندەران بۆ نێچیرڤان: بازرگانی مەكەن بە نەوتەوە مووچە بدەن

‌دیمه‌نێکی خۆپیشاندانه‌که‌
ژمارەیەك هەڵسوڕاوی كورد لە لەندەن دژی وەفدی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی خۆپیشاندان دەكەن‌و دەڵێن " كە ئەو رێككەوتنانەی كە حكومەت بۆ كاروباری بازرگانیكردن بە نەوت دەیكات لە كاتێكدا كە ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرەكانی لە كاتی خۆی دابین بكات، جێگەی شەرمەزارییە".
ئەو هەڵسوڕاوانە كە نزیكەی 50 كەس دەبوون‌و ژمارەیەكیان سەر بەحیزبی كۆمەنیستی عێراق بوون لەبەردەم  وەزارەتی دەرەوە‌و ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەو خۆپیشاندانەیان سازكرد.
ئەو خۆپیشاندەرانە جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە هاتنی ئەو وەفدەی حكومەت پەیوەندی بە سەفەقاتی نەتەوە هەیە" هەر بۆیە ئێمە خۆپیشاندانمان كردووە، ئەوەش مایەی شەرمەزارییە حكومەت مووچە پێنادرێت، بەڵام دێت سەفەقاتی نەوت دەكات".
رۆژی 18 مانگ وەفدێكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەریتانیا‌و لەدوو رۆژی رابردوودا ئەوز وەفدە چەند بەپرسێكی ئەو وڵاتەیان بینیوە.



PM:06:22:20/05/2014