" ئەو ئۆتۆمبیلەی کراوەتە ئامانج لە کونە ماسی هیچ بەرپرسێکی رۆژئاوای تێدا نییە"

لە کاتێکدا باس لەوە دەکرا کە ئەو ئۆتۆمبیلەی کراوەتە ئامانج بەرپرسێکی رۆژئاوای تێدا بووە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نوێنەرایەتی رۆژئاواوە ئەو زانیاریانە بەدرۆدەخاتەوەو دەڵێت " هیچ بەرپرسێکی رۆژئاوا لەهەرێمی کوردستان نییەو لەو رووداوەشدا کەسی رۆژئاوای تێدا نەبووە".

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرسی رۆژئاوا لە هەولێرەوە بە " سپی " راگەیاند کە هیچ بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان لەو رووداوەدا پێوە نەبووە، هەروەها هیچ بەرپرسێکی رۆژئاوا سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێری ٥:٤٠ پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی سەیرانگای کوونەماسیان لە پارێزگای سلێمانی کردوو کەسێکی ناسراو لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا شەهید بووەو، لە دوو دوکانەکانیشدا شەش کەسی یەک خێزان بریندار بوون کە دوو ئافرەت و دوو منال و دوو پیاوبوون.

 

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە سووپای تورکیا هەفتەیەکە بەهێزی ئاسمانی و زەمینی سنوری هەرێمیان شکاندووەو دەیان کیلۆمەتر لە حەفتانین خاکی هەرێمیان داگیرکردووەو فڕۆکەکانیشیان هەموو شوێنێکی هەرێمیان بە بیانووی پەکەکەوە  کردۆتە ئامانج.

 



PM:08:12:25/06/2020