لە ئەمریکا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


بەپێی دواین ئامار ژمارەی‌ توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی‌ ئەمریکا بۆ ٣٩ هەزار و ٨١٨ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٩ هەزار و ٨١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، کە ژمارەکە زۆر نزیکە لە ٤٠ هەزار کەس".

بەپێی دوائاماری تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا، تا ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكان لەسەر ئاستی جیهانی لە پلەی یەكەمدایە و دوو ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٦٧٦ توشبوی بە كۆرۆنا تێدایە، لەگەڵ گیانلەدەستدانی ١٢٦ هەزار و ٧٨٥ توشبوی وڵاتەكە، لە بەرامبەریشدا یەك ملیۆن و ٥٢ هەزار و ٣٨٠ توشبوو چاکبوونەتەوە.
 


AM:10:09:26/06/2020