هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی

شەوی ڕابردوو هێزێكی سەربە ئاسایشی عێراق له‌ باشووری به‌غدای پایه‌ته‌خت، هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، زیاتر له‌ ١٠ كه‌س له‌و میلیشیایه‌ ده‌گرن.

 

ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو هێزەكانی دژەتیرۆر و هەواڵگریی عیراق، چوونەتە سەر بارەگای سەرەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق و سێ سەركردە و چەند چەكدارێكیان دەستگیركردووە، دواتر هێزێكی تایبەتی حەشدی شەعبی چووەتە سەر بارەگای دژەتیرۆری عیراق و دەستگیركراوەكان ئازادكراون. 

 

هاوكات، هەر بەهۆی جموجۆڵی ئەو هێزانەشەوە شەوی رابردوو لە شەقامەكانی بەغدا هێزی سەربازی بڵاوەپێكراون و لە چەند شەقامێكیش كاروانی هێزە عێراقییەكان بینراوە و تەقەكراوە .  

 
ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر رای گه‌یاندبوو" هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات چه‌ك له‌ عێراقدا ته‌نیا به‌ده‌ستی حكوومه‌ته‌وه‌ بێت نه‌ك میلیشیا".

 

 

 
 


PM:01:23:26/06/2020