كاتژمێر ٤:٣٠ی ئەمڕۆ دژی هێرشەكانی توركیا لە باشوری كوردستان لە سەهۆڵەكە خۆپیشاندان دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی "سپی"، خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ كاتژمێر ٤:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم ناوچەی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت و تیایدا هێرشی توركیا بۆ سەر سەیرانگەی كونەماسی و هێرشەكانی دیكەی ئەو وڵاتە بۆ سەر باشوری كوردستان ئیدانە دەكرێن، داواش لە حكومەتی هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكرێت كار بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە بكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی توركیدا لە هاوینەهەواری كونەماسی لەناو خاكی هەرێم، دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و هەشتی دیكەش برینداربون.