تەندروستی ئیران: ٢٦٢٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا


١٠٩ حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ ده‌ستدان و دوو هه‌زار و (٦٢٨) تووشبووی نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران تۆماركران.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزارو ٦٢٨ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ١٠٩ كەسیش گیانیان لە دەستداوە". 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ١٧٧ هەزار و ٨٥٢ توشبوی وڵاتەکەی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام دوو هەزار و ٩١٢ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدان. 
 


PM:03:56:26/06/2020