هۆشیار زێباری: لەشکركێشی تورکیا مەترسیدارە



هۆشیار زێباری دیبلۆمات و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت"، پەرەسەندنێكی جیۆسیاسی زۆر مەترسیدارە".

 
هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" هاتنە ناوەوەی سەربازی توركیا بۆ ناوچەی زاخۆ لە كوردستانی عێراق، پەرەسەندنێكی جیۆسیاسی زۆر مەترسیدارە".

 
ئەوەش دەخاتەڕوو كە سەختی هێرشەكان نیگەرانكەرن، بەڵام لێدوانی سەركردەكانی توركیا بۆ زیندووكردنەوەی مەسەلەی هەرێمی موسڵ مایەی نیگەرانی زیاترە.


ماوەی هەفتەیەکە سووپای تورکیا لەشکركێشی بۆ سەر ناوچەکانی زاخۆ دەستپێکردووەو بە قوڵی نزیکی ١٥ کم هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە.

 
هۆشیار زێباری لە دوو خوڵی کابینەکانی عێراقی دوای رووخانی رژێمی پێشوو وەزیری دەرەوەی عێراق بووە.

 


AM:12:00:27/06/2020