لە عێراق دوو هەزار و ٦٩ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە دوو هەزار كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.
 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٦٩ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٧٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

 

تاوەکو ئێستا لە عێراقدا ٤٣ هەزار و ٢٦٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ١٩ هەزار و ٩٣٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦٦٠ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:04:42:27/06/2020