ئەبوبەکر هەڵەدنی: قەوارەی هەرێمی کوردستان موقەدەس و پیرۆزە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" قەوارەی هەرێم بەرهەمی سەدەیەک دڵۆپەکانی خوێن و فرمێسک و عارەق و زامی سارێژ نەبوی ئەنفال و جینۆسایدی گەلێکی ستەمدیدەیە".

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاوکردەوە و دەڵێت" قەوارەی هەرێمی کوردستان موقەدەس وپیرۆزە،بەرهەمی سەدەیەک دڵۆپەکانی خوێن وفرمێسک وعارەق وزامی سارێژ نەبووی ئەنفال وجینۆسایدی گەلێکی ستەمدیدەیە،دەبێ وەک بیلبیلەکانی چاومان بیپارێزین، بەڵام دەسەڵاتدارانی تا بڵێی گەندەڵ وشکستخواردوو و نەزان وناکاراونابەرپرسن وداماڵڕاون لە بەهای کوردانە".

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی باسی لەوەشکردوە، قەوارەی هەرێم نابێت بکەینە قوربانی دەستەیەک نابەرپرسی تێر نەخۆر و بکوژ و ببڕ، قەوارەی هەرێم بەریە و پاکانە دەکات لە دەسەڵاتدارانێک هەرچی قەیران و نەهامەتیە بەسەریان هێناوە، ئەوانە کورد وتەنی لەکونی خۆیان هەڵگەڕاونەوە، چاوەڕێ بکەن گەڕ وگول دەبن. 

 
 

 



PM:05:04:27/06/2020