کەرکوک.. ٤٨ حاڵەتی تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ٤٨ حاڵەتی نوێ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران". 

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٤٨  حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆناو چاكبونەوەی ١٦ حاڵەت بە كۆرۆنا تۆماركرا".

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە له‌و پارێزگایه‌ سێ كه‌س بووه‌، كه‌ به‌راوورد به‌ رۆژی رابردووتر حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان كه‌متربووه‌.


PM:06:28:27/06/2020