وەزارەتی دارایی جگە لەوەی یەک شەممەو دوو شەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکات، هاوکات لەم هەفتەیەدا مووچەی دوو وەزارەتی تر دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە ئەم هەفتەیە دوای وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پەروەردەش دابەشدەکرێت.
ئەم مووچەیە مووچەی مانگی دوو ساڵی ٢٠٢٠ ەو، مووچەی ئەم مانگە بەلێبڕینی لە ٢١% ەلە سەرجەم مووچەی خۆران، جگە لە پلە بالآکان لە ٥٠% یان لێدەبڕێت. هاوکات ئەو مووچەخۆرانەی کە لەخوار ٣٠٠ هەزارەوەیە هیچیان لێنابڕدرێت.