فەرماندەیەکی پارتی سنوری پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تەقەی لێکراوە

فەرماندەیەکی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە میدیاکانی حیزبەکەی رادەگەیەنێت کە ئەمشەو تەقەیان لە ماڵەکەی کردووە.

 
حەمەڕەشید مرواری، فەرماندەی هێزی هەشتای پێشمەرگەی سەر بە پارتی بە ماڵپەڕەکانی پارتی راگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ و بە دیاریكراویش پاش بانگی مەغریب، لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولە لە ماڵەكەی لە شارۆچكەی خورماڵ كراوە".

 
هەروەها وتوویەتی " بەپێی ئەزموونی خۆی، تەقەكەرەكان چاودێرییان كردووە و بەگوێرەی شێوازی دەستڕێژ و ئاراستەكەشی، نیازی كوشتنیان هەبووە لە تەقەكان، ”ئێستاش ئاسایش هاتوونەتە ناوچەكە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە“.

 
ئەو فەرماندەیی پارتی دەشڵێت "ئەنجامی تەقەكان تەنیا زیانی ماددی كەوتووەتەوە، بەڵام گومان لەوە دەكات كە هۆكاری سیاسی لەپشت دەستڕێژكردنەكە هەبێت و "لەبەر ئەوەی پارتییە، هەوڵی كوشتنم دراوە“.


هەفتەی پێشووش لە سلێمانی تەقە لە بارەگای لقی چواری ئەو پارتەکرا، دوو رۆژ دوای تەقەکردنەکە، پۆلیسی سلێمانی راگەیاند " تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووەو گەنجێکی سەرخۆش بووە سەر بەهیچ لایەنێکی حیزبی نەبووە".

 


AM:12:19:28/06/2020