بەوێنە.. نوێترین دەرکەوتنی سۆنیا بێتووشی لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
سۆنیا بێتووشی، خانمە دیزاینەر و شاجوانی ٢٠١٦ی ئێران چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێشەوە بڵاوکردەوە.
سۆنیا بێتووشی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جوان و تایبەت دەردەکەوێت، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت سۆنیا تەواو ستایل و شێوەی خۆی گۆڕیوەو بەشێک لە فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
سۆنیا لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە بواری دیزاین و فاشیۆن لەکاتی ئێستادا بەهۆی ئەو دیزانە ناوازەنەی کە دروستی دەکات بۆتە یەکێک لە کەسە بەناوبانگەکانی ئەو بوارە، لەسەر ئاستی وڵاتەکەی و دنیادا.
PM:12:50:28/06/2020