ژنە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد تووشی کۆرۆنا دەبێت

خانمه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورد، رووبار ئەحەد تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌، لە ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره‌.


هونەرمەندی هاوسەری د. نیاز له‌تیف، له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ هاوڕێ و هاوسەری خانمی‌ هونه‌رمه‌ند، ڕووبار ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: "دڵنیام تۆ هه‌میشه‌ وره‌ت به‌رزه‌ و له‌ ئاست ناخۆشییه‌كان و په‌تای كۆرۆنادا، كۆرۆنا له‌ ئاست وره‌به‌رزی و خۆڕاگر چۆك داده‌دات، به‌هیوام زوو چاك ببیته‌وه‌".


رەوشی ئەو هونەرمەندە جێگیرەو باشە.


ژمارەی ئەو هونەرمەندانەی لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون لە بەرزبوونەوەدان و هەفتەی رابردوو هونەرمەند عەتا چاوشین بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەستدا.
 


PM:01:30:28/06/2020