بەرشەلۆنە هەموان تووشی شۆک دەکات


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەموان تووشی شۆک دەکات و یەکێک لە باشترین و لاوترین یاریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت.

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ئارسر  بە یانەی یۆڤانتۆس بدات و لە پێناو ئەو یاریزانە پیانیچ و بڕێک پارە لە یانە ئیتاڵیەکە وەردەگرێت.
شەوی رابردوو ئارسر میلۆ بەرشەلۆنەی بەرەو شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا جێهێشت وئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
ئارسر ئەم وەرزە وەکو یاریزانی سەرەکی یاری پێنەکراوەو یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو هێنانی پیانیچ و دەستکەوتنی بڕێك پارە ئەم یاریزانە دەفرۆشێت.
بەرشەلۆنە دۆخی لە خولی ئیسپانیا خراپە، دژی سەلتاڤیگۆ دوو خاڵی تری لەدەستداو ئەگەر مەدرید براوە بێت جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە دوو خاڵ و هەلی بردنەوەی نازناوەکەی کەمدەبێتەوە.
 


PM:01:48:28/06/2020