عێراق .. لە ٢٤ کاژێردا ٩٦ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٩٦ تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو، ٢ هەزارو ١٤٠ کەسی نوێش تووشبوون.

لە راگەیاندنی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە کەمێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، تا ئێستا لەسەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق هەزارو ٧٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی تووشبوان ٤٥ هەزارو ٤٠٢ کەس، لەو ژمارەیەش ٢١ هەزارو ١١٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

بەبەراورد بە دوێنێ کە لەسەرتاسەری عێراق ٢ هەزارو ٦٩ کەس تووشبوون و ١٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبوان زیاتر بووە، بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدان کەمێک دابەزیووە. 

 


PM:04:59:28/06/2020