وێنە.. هونەرمەندێکی کورد گیان لە دەستدەدات

هونەرمەندێکی فلمی سینەمای بێ کەس کە هونەرمەندێکی بەتەمەنە گیانی لەدەستدا.

 

کارزان قادر نوسەری دراما و دەرهێنەری فلمی سینەمای بێ کەس لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک کۆچکردنی ( مام رەحیم ) بڵاوکردەوە کە پیاوێکی بەتەمەنی فلمەکە بووەو، پیاوێکی بەرێزو هونەری خۆشویستووە.

 

مام رەحیم خەڵکی سلێمانی یەو دانیشتووی گەڕەکی خەباتە کە گەڕەکێکی میللی بەناوبانگی شاری سلێمانی یە.

 

فلمی سینەمای بێکەس، یەکێکە لە فلمە بەناوبانگە کوردیەکانە کە ساڵی ٢٠١٢ بەرهەمهێنراوەو لەچەندان میهرەجانی ناوخۆی و جیهانی نمایش کراوە.

 



PM:05:29:28/06/2020