لە زینی وەرتێ تەقینەوەیەک ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا لە زینی ئەسترۆکان ( وەرتێ) تەقینەوەیەک ڕوویدا، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوبوونەتەوە و هێشتا زانیاریی لەسەر تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە.

 

بە پێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە لۆفی حەلوكێ، كە یەكێكە لە پێچەكانی ڕێگای زینی ئەسترۆكان بیستراوە هێشتا زیانەكانی ئاشكرا نەبووە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لەجۆری تی ئێن تی بووە ، بەڵام نازانن خۆی تەقیوەتەوە یان تەقێنراوەتەوە، لە ئێستادا تیمێکی هەندەسی گەیشتۆتە شوێنی ڕوداوەکەو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.



PM:07:46:28/06/2020