سایتی فەرمی ئەردۆغان هاککدەکرێت و بەئاڵای کوردستان ڕوپۆشدەکرێت

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک سایتی فەرمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هاککرا و بە ئاڵای کوردستان ڕوپۆشکرا.

 

ماڵپەرەکە لەلایەن نەوید کەریمی، کورە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان هاککراوە و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەو جۆرە ماوەتەوە، دواتر لابراوە.

 

نەوید کەریمی لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بە هاوپێچی سکرینشۆتی ماڵپەرە هاککراوەکە نوسیویەتی" چەند ساڵێک بوو ئەم کارەم نەکردبوو، چۆن وەعدم بە خۆم دابوو، ئەمڕۆ جیاواز بوو بۆم ئاڵای کوردستانم لەسەر سایتی فەرمی ئەردۆغان دانا و ئێستاش سایتەکەییم لەبەر دەست لابردوە".

 

کەریمی، کە وەک نیشانەیەک لە نارەزایی هێرشەکانی ئەمدوایەی سوپای تورکیا بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێم ئەو کارەی ئەنجامداوە، ھیوادارە توانیبێتی دڵی گەلی خۆی خۆش بکات".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دە ڕۆژ دەبێت سوپای تورکیا هێرشێکی دەستپێکردووە بۆ ناوچەی هەفتانین لە ناو هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ٥٠ گوند چۆڵی کردووە و چەندین قوربانی مەدەنی هەیە. 

 



PM:10:00:28/06/2020