سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: پاره‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌ سویسرا حەوت ملیار دۆلاره‌

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەنێت" پارەی سەركردەكانی پارتی و یەكێتی لە بانكەكانی سویسرا نزیكەی حەوت ملیار دۆلارە". 

 

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نوسیویەتی" بەبۆنەی سەفەری ڕانەگەیەنراوی برادەران بۆ جنێڤ و باسكردنی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات، لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە سەردانێكی ڕەسمیمان بۆ سویسرا، باڵیۆزی عێراق لە سویسرا بەشێوەیەكی ناڕەسمی پێی وتین، پارەی سەركردەكانی پارتی و یەكێتی لە بانكەكانی سویسرا نزیكەی حەوت ملیار دۆلارە".

 

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو، لەو کاتەوە و بەبەردەوامی گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە بەغداش لە ئەولەوییەتی کارمان بووە. 



PM:11:00:28/06/2020