لە نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێردا فەرمان بە پۆلیس کراوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیربکات.
دەقی نوسراوەکە:
بۆ/ گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری
گشت ئەندامانی پۆلیس
ئێوە رێگەتان پێدراوە و لە سەرتانە ئەم تۆمەتبارەی لە خوارەوە زانیاری لەبارەوە دراوە بیگرن و بیدەن بە دادگاکەمان چونکە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
جۆری تاوان و ماددەی یاسایی: (2 لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ژمارە 6ی ساڵی 2008).