سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت" بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوەو سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت".
لە رونكردنەوەیەكدا نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژه به‌و ده‌نگۆیانه‌ى له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه، به هه‌مو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه:
١- به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشوى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نوسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆ كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نوسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.
٢- ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌مان له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان ئاڕاسته‌ى هه‌ردو دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى.
٣- بابه‌تى ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى ناوبراوى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى و ڕێكاریه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌وه نیه.
هەر لە رونكردنەوەكەدا هاتووە" دۆخى هه‌رێمى كوردستان له ڕ‌وى موچه و گوزه‌رانى هاوڵاتیان، ئابورى، ته‌ندروستى، ئه‌منى و سیاسى به جۆرێكه كه ئیتر كوردستانیان له په‌رله‌مانى قبوڵناكه‌ن، كه هه‌ریه‌كه له‌و بابه‌تانه نه‌كاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى، بۆیه پێمانوایه بابه‌تى ناكۆكى و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ى ده‌بێت به ڕێكارى یاسایی و ئیجرائى خۆیدا بڕوات و چیتر په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گرنگداین و ده‌بێت ئه‌ركى خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین".