ئاسایشی سلێمانی: سێ‌ باندی ساختەكاریی دەستگیركران

به‌رێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ باندی ساختەکاری راگه‌یاند، کە لە 9 تۆمەتبار پێکهاتوون و بڕی نزیكه‌ی 300 هه‌زار دۆلاری ساخته‌یان پێگیراوه‌ كه‌ ویستویانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساغی بكه‌نه‌وه‌.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە كارێكی ساختەكاری , هێزەكانیان لە ڕۆژی 18/6/2020 لە شارۆچكەی پێنجوێن توانیان سێ باندی ساختەكاری دەستگیر بكەن و بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی سزادراون كە ئەم تۆمەتبارانەی خوارەوەن:

1- تۆمەتبار ( ب ، ق , ص ) لەدایكبووی ساڵی 1984 سیدصادق
2- تۆمەتبار ( ر ، ا , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن
3- تۆمەتبار ( ر ، ج , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1989 پێنجوێن
4- تۆمەتبار ( ك ، ح , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1982 پێنجوێن
5- تۆمەتبار ( پ ، ع , ا ) لەدایكبووی ساڵی 1990 سیدصادق
6- تۆمەتبار ( ا ، ع , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1973 خورماڵ
7- تۆمەتبار ( ن ، س , ف ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن
8- تۆمەتبار ( ش ، ع , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی
9- تۆمەتبار ( د ، ع , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت" سەرجەم تۆمەتباران بەڕەگەز كوردن و لەكاتی دەستگیركردنیان دەستگیرا بەسەر بڕی (299,200 $) دۆلاری ساختەی ئەمریكی كە مەبەست لە هێنانی ساغ كردنەوەی بووە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بووە بە ئابوریی وڵات". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، پێش ساغكردنەوەی دراوە ساختەكە، توانراوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیر بكرێن و دواتریش ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە. 



PM:05:28:29/06/2020