هەپەگە: ئۆتۆمبێڵێك تێكشكێنرا و شەش سەربازی توركیا كوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل– هەپەگە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەفتانین بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا گەریلاكانیان لە گەڤەڕ و خواكورك چالاكیان ئەنجامدا و ٦ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ئۆتۆمبێڵێكیش تێكشكێنرا". 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

"٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای دەڤەری دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاکی ئەنجامدراوە. ئۆتۆمبێڵی سەربازی کە لەسەر ڕێگا بەرەو شوێنێکی تر دەڕووی بووە ئامانجی هێزەکانمان و بە بەهێزی لە ئۆتۆمبێڵەکە درا و تێکشکێنرا. ٤ سەرباز لە ناو ئۆتۆمبێڵەکە سزادران. سوپای داگیرکەری دوای چالاکیەکە کوژراو و بریندارکەنای بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخسوتەوە. بە پشتگیری فڕۆکەی کەشفی بێ فڕۆکەوان لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆنکرا. ٢٦ی حوزەیران داگیرکەران لە بۆغازی چەتا سەربازیان بڵاوکردەوە و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنی فراوان کرد و تا ئێستاش بەردەوامە. داگیرکەران ناوچەکە بۆردومان دەکەن. لە قۆناغی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هاوڕێیەکمان بە ناوی بروسک بۆتان شەهید بوو. دواتر ناسنامەی هاوڕێکەمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.

٢٧ی حوزەیران کاتژمیر ١٩:٣٠ هێزەکانمان سەربازانی تورکیان کردە ئامانج کە لەگردی شەهید سەفقانی دەڤەری ئەرمووشی سەر بە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جێگیر ببوون. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە لە سەرنگەری دوژمندرا و ٢  سەرباز سزادران.

٢٩ی حوزەیران (ئەمڕۆ) کاتژمیر ٠١:٣٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی لێلیکانی وابەستەی خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و ژمارەیەک سەرباز بریندار بوون و کوژران بەڵام ژمارەیان نەزانرا. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکە دەوروبەری گردی شەهید دەرویش و گوندی لێلیکانێیان بۆردومان کرد"

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی تر ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش

"٢٨ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک گوندی منینێی هەرێمی ‌حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بە ئۆبۆس و هەوان بۆمبەباران کرد. لە ئەنجامی بۆمبەبارانەکەدا ئاگر بەر ماڵی گوندنشینان کەوت.

لە راگەینراوی ٢٨ی مانگی خۆماندا ڕامانگەیاندبوو کە ٢٥ی حوزیران لە شەڕێک لە دەڤەری شاشدارا هاوڕێکەمان بە ناوی ئارین ئەنگیزەک شەهید بووە و ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کر، بەڵام هاوڕێکەمان شەهید نەبووە و بە ساخ و سەلامەتی خۆی گەیاندووەتە یەکینەکەی.

٢٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری چەمچۆی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

هەمان ڕۆژ کاتژمیر ١٣:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن دۆڵی ڕەشانێی هەرێمی زاپی و کانی شەهید بێریتانیان لە دەڤەری ماهیر میرزۆ تۆپباران کرد. بەهۆی تۆپبارانەکە ئاگر بەر دارستانەکان کەوت و تا ئێستاش بەردەوامە."

 



PM:06:53:29/06/2020