سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی تووشی کۆرۆنا دەبیت

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد توشی کۆرۆنا بووە.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ماڵپەڕی ئاوێنەی ڕاگەیاندووە "لەماوەی ڕابردودا پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری فایرۆسی کۆرۆنام، لەدوای دەرچونی پشکنینەکەم خۆم کەرەنتینە کردو بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ چارەسەری تەواوم وەرگرتووە".
سەرۆک ژووریی بازرگانی ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.


راشیگەیاندووە "توشبونم بەم ڤایرۆسە رون نەبوو لەچ سەرچاوەیەکەوە بو، بەڵام بەهۆی بینینی زۆری هاوڵاتیان‌و کارەکەمەوە پێدەچێت بوبێت بە بەرکەوتەی کەسێکی ھەڵگری کۆرۆنا".


جەختیکردەوە "لەئێستادا باری تەندروستیم بەتەواوی جێگیرەو هیچ گرفتێکم نەماوەو گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم، هیوادارم تەواوی بەرکەوتوانی ئەم فایرۆسە چاک ببنەوەو بەسەلامەتی تێیپەڕێنن".
 


PM:11:28:29/06/2020