ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕی بۆرسە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد و لە سەرو ٤١ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلارو ٧١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلارو ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.