هاوڵاتییەکی کورد لە سنە لە سێدارە درا

حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لەبدیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای لە سێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەمەد عەزیز مەحمودی" لە بەندینخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

 

محەمەد عەزیز مەحمودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا دو ساڵ پێش ئێستا کەسێکی دیکەی خەڵکی دزڵی بە ناوی دیاکۆ کەریمی کوشتوە، ناوبراو هەمان رۆژ دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بە سەردا سەپێندرا.

 

ئەو بەندکراوە لە مانگی رەمەزانیشدا جارێکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی برابووە ژوری تاکەکەسی، بەڵام سزاکەی دواخرا.

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی جەماڵ کەریمی باوکی دیاکۆ بێ ئاکام مایەوە.

 
 
 


AM:08:59:30/06/2020