پۆلیسی راپه‌ڕین: یەکێك لە تەقەكەرەکانی روداوەکەی شەوی رابردوی رانیه‌ دەستگیرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند" كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی شه‌وی رابردووی رانیه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ تیایدا خاوه‌ن مۆبیلیاتێك كوژرا".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردو تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ) تەمەن 30 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری گوللە بەجەستەیەوە هەیە، هاوکات دو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،ێ) تەمەن 38 ساڵ دانیشتوی ڕانیە کەدەکاتە برای کوژراوەکە، برینداری دوەم بەناوی (م،ێم) تەمەن 17 ساڵ دانیشتوی رانیە کە هەردوکیان لە ڕەگەزی نێرن، لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و برینەکەیان جێگیرە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" کوشتن و بریندارکردنی ناوبراوان لە روداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بوە، بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بوەتە هۆی کوشتن و برینداربونی ناوبراون". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کرایەوە لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردوە بەپێی مادەی 405  لە یاسای سزادانی عیراقی، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



PM:12:22:30/06/2020