وێنە.. هەودا ئەحمەد بە بڵاوكردنەوەی وێنە نوێکانی هەمووانی سەرسامکرد


خانمە پێشكەشكاری ناسراو هەودا ئەحمەد چەند وێنەیەکی زۆر جیاوازی خۆی بە جلی کوردی بڵاودەكاتەوە.
 
لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی نویی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە  بە جلی کوردییەوە زۆر شۆخ دەرکەوتووەو، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هاوڕێکانی و سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕیووە.

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

PM:12:50:30/06/2020