ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکی کەوتنە رەخنەگرتن لە هێرشەکانی تورکیا

ئەو گورزە سەربازیانەی تورکیا لە دژی کورد ئەنجامی دەدەن بۆتە مایەی نیگەرانی ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکاو رەخنە لەو هێرشانەی تورکیا دەگرن کە لەهەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.

ژمارەیەک لە کۆنگرێسمان داوای ‌پێشاندانی هەڵوێستێکی یەکلاییکەرەوەی ئەمەریکا دەکەن لە وڵاتەکەیان بەرامبەر تورکیا لەمەڕ ئەو هێرشەی ئەو وڵاتە کردوویەتیە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ( وەک گۆڤاری ناشیوناڵ ئینترێست ئەمەریکی بڵاویکردۆتەوە). 

ئەلیوت ئەنجل کۆنگرێس مانی ئەمەریکی رۆژی هەینی لە بەیانێکدا بەتوندی هێرشە ئاسمانی و پیادەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردیەکان و ئێزیدیەکان مەحکوم دەکات و، ئەو هێرشە بە " هەڵەشەو مەترسیدار " بۆسەر ژیانی مەدەنییەکان ناوزەد دەکات، لەلایەن وڵاتێکەوە کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە. 

ئەنجل کە سەرۆکی پێشووی لیژنەی کاروباری دەرەوە بووە لە کۆنگرێسی ئەمەریکی داوا لە ئۆردوغان دەکات بەپەلە هێرشەکانی رابگرێت.

هەروەها کۆنگرێسمان، جیم کوبەر کە نوێنەری شاری ( ناشفیل )ی ئەمەریکیە کە پەنابەرێکی زۆری کوردی لێدەژی، رایگەیاند" زۆر نیگەرانە بەو هێرشەی سەربازییەی تورکیا بۆ سەر باکوری عێراق". 

ئەم هەڵوێستانەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دێت کە کۆمەڵێک خێزان لەسەیرانگای کونە ماسی سەیران دەکەن، لەو کاتەدا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنەکە دەکەن.

 

 


PM:03:13:30/06/2020