ئەوانەی داوا هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دەکەن:"بۆ ئەوەی لە بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی‌و ڕزگارمانبێت، بابچینە بەردەستی بنەماڵەی سەدرو حەکیم"

د. مەریوان قانع نوسەرو توێژەری دیار لەبارەی ئەو کەسانەی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە قەوارەی هەرێم هەڵوەشێتەوە، دەڵێت " بۆ ئەوەی لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و منداڵەکانیان ڕزگارمانبێت، بابچینە بەردەستی بنەماڵەی سەدر و حەکیم و عەمامە بەسەرەکانی تری شیعە و میلیشیاکانی وەک سوپای مەھدیی و حەشدی شەعبیی و ھێزەکانی بەدر و عەسائیبی ئەھلی حەق ھتد.. بە دیوی ئەمدیویشدا چوونە بەردەستی ھێزە سونییەکان کە تێکەڵێکی ترسناکن لە بەعس و قاعیدە و ئیخوانی موسلیمین".

 
لە نووسینێکدا لەبارەی " چەند سەرنجێک لەسەر مەسەلەی ”ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێم“:ھەڵاتن بەرەو تاریکیی"بەر لە ھەمووشتێک ھەر ھەڵوەشاندنەوەیک بۆ ئەم قەوارە فیدرالییە بەبێ ڕاپرسیی لەسەری، کارێکی تەواو نادیموکراتە و سەپاندنی زەوق و سەلیقەی سیاسیی ئەم یان ئەو گروپە بەسەر سەرجەمی دانیشتوانی ناو ئەو قەوارە فیدرالیەدا. بەم مانایە ئەم تێزە، لەم فۆرمەی ئێستایدا، تێزێکی تەواو نادیموکرتە. ئەگەر قەراربێت ھەرێم وەک قەوارەیەکی فیدراڵیی ھەڵبوەشێتەوە و نەمێنێت، ئەمە پێویستە لەڕێگای ڕاپرسییەوە ڕووبدات و زۆرینەی دانیشتوانی ھەرێم ھەم خوازیاری نەمانی ئەم ھەرێمە فیدرالیە بن، ھەم ڕایان لەسەر ئەوەبێت ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بەڕێوەببرێن. لە ئەزموونی سیاسیی کوردستاندا ئەمە مانای گەڕانەوە بۆ قۆناغی بەر لە ”حومکە زاتیی“ەکەی بەعس خۆشی".


دەقی نووسینەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..

 


PM:05:18:30/06/2020