ئەو پەرلەمانتارەی خانەنشێنی ناوێت لە بەیانیەوە دەتوانێت رەتیبکاتەوە

بەپێی گشتاندێک کە دیوانی پەرلەمان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە، سەرجەم پەڕلەمانتارانی هەر چوار خوولەكەی ڕابردوو دەكات بۆ دەستبەرداربوون لە خانەنشینی بەپێی یاسای چاكسازی و دەڵێت: “لە 1ی تەمموزەوە داواكاری ڕەتكردنەوەی خانەنشینی وەردەگرین”.


بە واژووی ئەردەڵان محەمەد سەرۆكی دیوانی پەڕلەمانی كوردستانی، نووسراوی ژمارە 1034/4/4 لەڕێكەوتی 30\6\2020ی لەسەرە گشتاندێكی سەبارەت بەدەستبەرداربوون لەوەرگرتنی ‌مووچەی خانەنشینی ئاڕاستەی پەڕلەمانتارانی خولەكانی پێشوو دەكات.


بەپێی نووسراوەکە گشتاندنی بۆکراوە، “داواكاری ڕەتكردنەوەی خانەنشینی ئاڕەزوومەندانە لە 1/ 7/ 2020 لە دیوانی پەڕلەمان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ وەردەگیرێت."
 


PM:05:43:30/06/2020