ئەمڕۆ لە عێراق ١٠٤ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا



وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ١٠٤ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ١٩٥٨  کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٠٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لە هەموو عێراقیش ١٧٨٦ تووشبووی کۆرۆنا لەدوای پشکنین، ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە و چاکبوونەتەوە". 


لە عێراق تا ئێستا ٤٩ هەزار و ١٠٩ کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٤ هەزار و ٧٦٠ کەسیان چاکبوونەتەوە ،١٩٤٣ کەسیش بەهۆی پەتا جیهانییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.




PM:06:32:30/06/2020