دوو كەسی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێ شەممە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەمڕۆدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج كەس".

 

وتیشی" ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دوانیان خەڵكی ناو شاری سلێمانی بون، سیانەكەی دیكەش خەڵكی ناحیەی بازیان و قەزای ماوەت و قەزای كەلار بوون". 

ئاماژەی بەوەشكرد، تەمەنی قوربانییەكان لە نێوان ٥٥ ساڵ بۆ ٧٠ ساڵدا بووە و سێ كەسیان پیاو بوون و دوانەكەی دیكە ئافرەت بوون.



PM:07:42:30/06/2020