زیاتر لە ١٠٠ تووشبووی تری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (١١٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ئاشکراشیکردوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە ٨٢٨ کەس.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك چاكبوونەوەی ٢٥ تووشبووی كۆرۆنای لە سنوری پارێزگاكە راگەیاند.



PM:07:59:30/06/2020