وەزارەتی پلاندانان لەبارەی وەرگرتنی پارەی رێگەوبان لە هاوڵاتیان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات لەبارەی وەرگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت" لای هەمووان ئاشكرایە وەزارەتی پلاندانان لایەنی وەرگرتنی پارە نیە لەهاوڵاتییان".

 

لەو رونكردنەوەیەدا هاتوە،"لای هەموان ئاشكرایە وەزارەتی پلاندانان لایەنی وەرگرتنی پارە نیە لەهاوڵاتیان "پەرەپێدان و رێكخستنەوەی بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانە لەرێگەی پێشخستنی بوارەجیاجیا و هەماهەنگیكردن لەگەڵ كەرتی تایبەت بەشێوەیەك وەزارەت رەشنوسێكی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردوە هاوشێوەی ولاتە پێشكەوتوەكان بۆئەوەی بتوانرێت بەشێك لەپرۆژەكان لەلایەن كەرتی تایبەت جێبەجێبكرێت، ئامانج لەم پرۆژەی وەزارەتیش رەخساندنی دەرفەتی كار و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمە لەناویاندا سێكتەری رێگاوبان".

 

وەزارەتی پلاندانان راشیگەیاندووە" وەك وەزارەتی پلاندانان دوپاتیدەكەینەوە نە لەبەرنامەی حكومەتە نە لە بەرنامەی وەزارەتماندایە پارە لەهاوڵاتیان وەربگرین، چونكە ئەركی حكومەت خزمەتكردنی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە، ئەوەی باسیش دەكرێت تەنها پروپاگەندە و بەلارێدابردنی ناوەرۆكی بابەتەكەیە، سەرباری ئەوەی ئێستا ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتیان برێك پارە وەردەگیرێت دەمانەوێت بۆ بوژاندنەوە و دروستكردنی رێگاوبانەكانەكان جارێكیتر تەرخانبكرێتەوە". 


PM:08:21:30/06/2020