خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد، نازدار چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە.
نازدار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتووە و زۆرێك لە هەوادارانی سەرسامییان بە وێنەكەی دەربڕیوە.
نازدار لە ساڵی 1987 لە جزیرەی بۆتان لە باكووری كوردستان لەدایكبووه لە شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیدا چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و لە باشوری كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.