لە دەڤەری ئیدارەی گەرمیان دوو به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستى سنوورەکە تووشى كۆرۆنا بوون.
د. سیروان محه‌مه‌د جه‌مال به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى ئیدارەی گه‌رمیان له هه‌ژمارى تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی "فه‌یسبوك" ڕایگەیاند" هه‌ریه‌كه له (وریا محه‌مه‌د) به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا و (كامه‌ران محه‌مه‌دساڵح) به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان، تووشى كۆرۆنا بوون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایگه‌یاندبوو، ٥٥ فه‌رمانبه‌ریان له پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و ئیدارى و خزمه‌تگوزاری، توشی كۆرۆنا بوون، هاوکات فه‌رمانبه‌رێكى ته‌ندروستى گه‌رمیان كه پیشه‌ى شۆفێر بوو، هه‌ر به هۆی كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا.