لەسەر كوشتنی گەنجەكەی بازاڕی كەلار کەسێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی كەلار رایگەیاند" تۆمەتبارێك لەسەر كوشتنی گەنجەكەی ئەمڕۆی ناو بازاڕی كەلار دەسگیركرا".

 

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەك كەسێكی نەناسراوەوە تەقەلە دوكاندارێك كراو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا. 

رونیشكراوەتەوە: دوای كەمتر لەشەش كاتژمێر دوای لێكۆڵینەوەو سودبینین لە كامیرای چاودێری لەشوێنی ڕوداوەكە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن و دەست بەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا بگرن. 

وتیشی" لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٦ تۆمەتبارەكە بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە". 

 
 


PM:11:46:30/06/2020