تەندروستی سلێمانی: لەماوەی دوو هەفتەی رابردودا ٣٨٥ تووشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو (٣٨٥) کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشكردوە" لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ  (٨٦٧) کەس چاکبونەتەوە". 




AM:12:01:01/07/2020