ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئاشکراکرا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١ی ته‌مموزی ٢٠٢٠، شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌ لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان-م كرد بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی. 

دەشڵێت" لەگەڵ عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزوتنەوەكە كۆبووینەوە و دەربارەی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا و چەند بابەتێكی تری گرنگ گفتوگۆمان كرد". 

لای خۆیەوە، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كردۆ‌ته‌وه‌.

 


PM:04:30:01/07/2020