پەرلەمانتارێکی دیکەی کوردستان فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشی پڕ كرده‌وه‌

دوابەدوای گشتاندنی سەرۆكایەتی دیوانی پەڕلەمانی كوردستان بۆ پەڕلەمانتاران دەربارەی چوونە بواری یاسای چاكسازی و پڕكردنەوەی فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی، پەڕلەمانتارێکی سەربەخۆ فۆڕمەکەی پڕكردەوە.

 

سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشنی پڕكردەوەو لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە رۆژی یەكشەمەوە لە پەرلەمانی كوردستان ماندەگرم دژی دەستكاری كردنی موچەی موچەخۆران". 

 

پێشتر هەریەک لە سەرۆک فراکسیۆنی گۆڕان و دوو ئەندامی تری فراکسیۆنەکە و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ فۆڕمی ڕەتکردنەوەی خانەنشینیان پڕکردەوە.

 

 



PM:07:10:01/07/2020