وێنە.. بێژەرە دیارەکەی رووداو لە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی رزگاری دەبێت



بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکانی کەناڵی رووداو، دلێر تێلی کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوو بوو، چاکبوونەوەی خۆی لەو نەخۆشییە کووشندەیە راگەیاند.


دلێر تێلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاکبوونەوەی خۆی بڵاوکردۆتەوەو هاوڕێکانی لە کەناڵی رووداویش خۆشحاڵی خۆیان بە چاکووبوونەوەی رۆژنامەنووسەکەی هاوڕێیان دەردەبڕن.

 
هیوا جەمال رۆژنامەنووسی دیاری کەناڵە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک نووسیووویەتی " شێرپەنجەم تێپەڕاند، مژدەیەكی خۆشە، هاوڕێ و هاوكارمان، دلێر تێلی نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە".

 
زیاتر لە شەش مانگە ئەو رۆژنامەنووسە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو بەناچاری دوورکەوتۆتەوە لە کاری بێژەریەکەی.

 


PM:11:18:01/07/2020