کارکردن لە نەخۆشخانەی بالیسان راگیرا

بەهۆی سەردانی دوو نەخۆشی کۆرۆناوە بۆ نەخۆشخانەی بالیسان، کارکردن لەو نەخۆشخانەیە راگیرا.

لە ئاگاداریەکدا کە کۆپیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە، تیایدا هاتووە " ئاگاداری بۆسەلامەتی تەندروستی هاولاتیان لەنەخۆشخانەی بالیسان بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر دەوام ڕاگیرا، ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ ئەودوو توشبووەی کۆڕۆنا لەسنورەکەمان سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە".

هەروەها لە ئاگاداریەکەدا باس لەوە کراوە"ا بەشێک لەکارمەندانمان پشکنینیان بۆیٔەنجامدراوەو وابڕیارە بەیانیش پشکنین بۆ بەشێک لەبەرکەوتەکان یٔەنجام بدرێت، بۆیە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی وتەندروستی هاولاتیانی دەڤەرەکە بۆماوەی 48 کاتژمێر دەوام لەسەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان ڕادەگیرێت جگە لەفریاکەوتن بۆ(حالەتی گەواری وڕوداوی لەناکاو) تاساتی دەرچوونی یٔەنجامی پشکنینە نوێیەکان،داوا لەخەلکی خۆشەویستی دەڤەرەکەمان دەکەین هاوکارمان بن بەخۆپارێزی بۆتێپەڕاندنی یٔەم دۆخە بەسەلامەتی".

ئەو رێوشوێنە لە کاتێکدایە کە لەسەرتاسەری هەرێم ژمارەی تووشبوان لە هەڵکشاندایەو مردنیش رۆژێک بەرزو رۆژێکی دی نزم دەبێتەوە.

 


PM:11:54:01/07/2020