سێ کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەندروستی سلێمانی گیانلەدەستدانی سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە شووارەکە ڕاگەیاند. 

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ سێ تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە كە هەندێكیان دانیشتووی شاری سلێمانین و دووانیان ئافرەتن و ئەوەی دیکەش پیاوە، تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵدایە".

 

بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٨٥ کەس. 

 


AM:08:58:02/07/2020