کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە کارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەکانیان گردبوونە و ناڕەزایتیان دەربڕی.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لە كارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی شارەكە گردبوونەوه و ناڕەزایەتیيان دەربڕی، لە گردبوونەوەکەدا ئەفسەرانی هاتووچۆ داوا دەکەن مووچەکانیان لێ نەبڕن و بە تەواوی لە کاتی خۆیدا پێیان بدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوار شەممە عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند" هەموو هەوڵێکمانداوە لە پێنج شەممەوە پۆلیسی هاتووچۆ بکەونەوە کارکردن و ڕای وەزارەتی ناوخۆش وایە، کە بچنەوە سەر کارەکانیان بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".