هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەفتانین و چالاكییەكانی گەریلا بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاكانیان لەگەڵ یەژا-ستار لە هەرێمی هەفتانین و ناوچەی خواكورك لە دژی سوپای توركیا زنجیرە چالاكیەكیان ئەنجامدا ، لەو چالاكیەكاندا، ٥ سەنگەر و ڕادارێك تێكشكێنران و چەندین سەربازیش كوژران".

 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

زانیاریەكان لە بارەی چالاكیەكانی هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانیندا لە دژی سوپای داگیركەری تورك كە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا دەستی پێكردووە، بەم شێوەیەیە؛

یەكینەكانمان لە بەشی پاراستنی ئاسمانی، لە ١٩ی حوزەیران “مانگی شەش” لە گردی شەهید بێریڤان و لە ٢٨ی مانگ لە گردی دووپشك و لە ١ی ئەم مانگەش كاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەك لە ناوچەی خانتور لە دژی داگیركەران چالاكیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا، ژمارەی كوژرا و بریندارەكانی دوژمن نەزانراوە.

دوێنێ ١ی مانگ كاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەكانمان لە دەڤەری خانتور لە دژی هێزی داگیركەران چالاكیان ئەنجامدا. لەو چالاكیەدا كە هێزەكانمان لە دوو قۆڵەوە بە توندی لە یەكینەكانی دوژمنیاندا، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارانە هیچ زانیاریەك بەدەست نەخراوە. دوای چالاكییەكە هێزەكانمان دوو جاری دیكە ڕووبەڕووی یەكینەكانی دوژمن بوونەوە و شەڕیان كرد. لەو شەڕانەشدا ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی دوژمن نەزانرا.

هاوكات هێزەكانمان لە دژی یەكینەكانی دوژمن لە گردی شەهید ئادار چالاكیەكیان ئەنجامدا. لەو چالاكیەدا كە بە توندی هێرش كرایە سەر دوژمن، سەربازێكی دوژمن كوژرا.

لە دەڤەری دووپشك پێنج سەنگەر تێكشكێنران

هەمان رۆژ كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەكانمان لە دەڤەری گردی دووپشك لە دژی هێزی داگیركەران چالاكیەكیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا كە لە دوو قۆڵەوە هێرش كرایە سەر سەنگەرەكانی دووژمن، پێنج سەنگەر تێكشكێنران و چەندین سەربازیش سزا دران.

٢٦ و ٣٠ی مانگی رابردوو ‘حوزەیران’ لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای داگیركەری دەوڵەتی توركدا لە دەڤەری خانتور دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەكانی شۆڕشگەر و وڵات شەهید بوون.

لە راگەیێنراوێكدا لە ٢٨ی حوزەیران ڕامانگەیاندبوو، لە ئەنجامی شەڕی ناوچەی شەشداردا هەڤاڵێكمان بە ناوی سەما شەهید بووە. ئەو هەڤاڵەمان دوای ئەوەی لە شەڕدا بریندار دەبێت، لە لایەن دوژمنەوە بە دیل دەگیرێت.

لە خواكورك ڕادارێك تێكشكێرا

هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕونیادا، ڕادارێكیان لە گردی شەهید ئاخینی سەر بە هەرێمی خواكوركی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا كردە ئامانج. لەو چالاكیەدا ڕادارەكە تێكشكێنرا. دوای چالاكیەكە هێزی داگیركەران دەوروبەری ناوچەكەیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە.

چالاكیەك لە دژی ئۆتومبێلێكی زرێپۆشی سەربازی

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ٢٣:٠٠ هێزەكانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سەربازی لە سەر رێگای گەڤەری سەر بە جولەمێرگ، چالاكیەكیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا كە بە توندی هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەك، ژمارەی سەربازە كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە. لەو چالاكیەدا هەڤاڵێكمان بە ناوی پارتیزان كە بە قارەمانانە جەنگا، شەهید بوو.




PM:09:38:02/07/2020